ده‌رمانی‌ قڕكەر بۆ هەنگەوانانی كوردستان دابینده‌كرێت

ده‌رمانی‌ قڕكەر بۆ هەنگەوانانی كوردستان دابینده‌كرێت
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو بەڕێوەبەری كۆمپانیای مەشریق ئه‌مڕۆ گرێبەستێكیان بۆ دابینكردنی دابینكردنی ده‌رمانی‌ قڕكەر بۆ هەنگەوانانی كوردستان واژۆكرد.

بەپێی گرێبەستەكە كۆمپانیاكه‌ بە بڕی پتر لە 23 ملیۆن و 988 هەزار دینار لە پاڵپشتیی( اعانات)ی كشتوكاڵی (150140)شریت قڕكەر لە ماوەی 75 رۆژ دابین دەكات، كه‌ بە پێی پلانێك بەسەر هەنگەوانانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ كستوكاڵ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ خه‌ندان نێردراوه‌.

بۆ پارێزگای هەولێر 85 هەزار شریت و بۆ سلێمانی 57140 شریت و بۆ ئیداری گەرمیانیش 8 هەزار شریت قڕكەر بەسەر هەنگەوانانی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی‌ وەزارەت بۆ پاڵپشتیكردنی هەنگەوانان.

xendan -
Top