توركیا؛ یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا له‌دۆسیه‌ی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌موز به‌ڕێوه‌ده‌چێت
فیكره‌ت ده‌میر سه‌رۆكی دادگاكه ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا كه تێیدا 29 پۆلیس‌و ئه‌فسه‌ر هه‌ن ئه‌مڕۆ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌لایه‌ن داواكاری گشتی ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ئاماده‌كراوه، 21 پۆلیس‌و ئه‌فسه‌ر توندوتیژییان له‌رۆژی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی 15 ته‌مموز به‌كارهێناوه‌و "هه‌وڵیانداوه سیستمی ده‌ستوری كۆماری توركیا له‌ناوببه‌ن‌و سیستمێكی نوێ بهێنن، بۆ ئه‌وئامانجه هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر په‌رله‌مانی توركیا‌و توندوتیژییان به‌كارهێناوه بۆ له‌ناوبردنی حكومه‌تی كۆماری توركیا".
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ئه‌سته‌نبوڵ، بۆ هه‌ریه‌ك له 21 پۆلیس‌و ئه‌فسه‌ره‌ی تۆمه‌تبارن داوای سێ جار زیندانیی هه‌تاهه‌تایی كردوه‌و بۆ 8 پۆلیسی تریش به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌رێكخراوی تیرۆریستی(مه‌به‌ست بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌نه) داوای 7 ساڵ‌و نیو بۆ 15 ساڵ زیندانیی كردوه.
شه‌وی 15ی ته‌موزی ئه‌مساڵ كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی له‌توركیا ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه شكستی پێهێنرا‌و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 200 كه‌س كوژران‌و ژماره‌یه‌كی زیاتریش برینداربوون.
دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌نیان به‌ئه‌نجامدانی هه‌وڵی كوده‌تاكه تۆمه‌تباركرد هه‌رچه‌نده گوله‌ن‌و بزوتنه‌وه‌كه‌ی چه‌ندینجار ئه‌وه‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه.
له‌دوای شكستی ئه‌و هه‌وڵی كوده‌تایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردن‌و له‌كاردورخستنه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌یان ده‌ستپێكرد كه تۆمه‌تباریان ده‌كردن به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كه‌ی گوله‌ندان، تائێستاش هه‌زاران كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌و له‌كار دوریان خستوونه‌ته‌وه.
xendan -
