خولی داهاتووی گۆفتوگۆی لایەنەکان لەبارەی دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەبێت”
ئەمڕۆ سێشەممە 27\12\2016، عەباس غەزالی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: قۆناغی داهاتووی گفتوگۆکان، دیاریکردنی کەسێک دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، چونکە هەموو لایەنەکان بڕوایان بەوە هەیە کە دەبێت دەستەیەکی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاری بکرێت کە هەموو لایەنەکان لەسەری ڕەزامەند بن”.
نموونەشی بەوە هێنایەوە کە پێشتر جەوهەر نامیق سالم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بووە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش بووە و بێلایەنانە کاری کردووە. گوتیشی: “دەبێت دەستەی ئێستای سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێتەوە و دەستەیەکی نوێ دیاری بکرێت، دەبێت لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا یوسف محەمەد دەست لەکار کێشانەوەی خۆی ڕابگەیەنێت". باسیشی لەوە کرد کە لە ئێستاوە گفتوگۆی جددی لەسەر پۆستەکە هەیە و هەموو لایەنەکان چاوەڕوانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن، تاوەکوو ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە.
باسنيوز
