ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا ده‌بێت
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه"ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بووه و له ئه‌نجامدا بكه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و رووداوه ئاشكراكراوه و دوای دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه و زانیاری كه‌سێتی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له تایبه‌ته‌كانیدا،هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی ناوبراو چڕكراونه‌ته‌وه".
له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه"به بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه پێكهێنراوه و به چاودێری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر،به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی،ئاسایشی راپه‌ڕین لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه كراوه".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌یاندا رای گشتی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و له كاتی گه‌یشتنیان به ئه‌نجامی كۆتایی راستییه‌كان ئاشكراده‌كه‌ن.
k24 -
