پەكەكە لێدوانی ناڕاست بە ناوی بەرپرسێكی یەكێتیەوە بڵاو دەكاتەوە

پەكەكە لێدوانی ناڕاست بە ناوی بەرپرسێكی یەكێتیەوە بڵاو دەكاتەوە

كارگێری مەڵبەندی موسڵی یەكێتی رەتیدەكاتەوە هیچ هێزێكی نوێ هێنرابێتە شەنگال و خرابێتـە حاڵەتی ئامادەباشیەوە راشیدەگەیەنێت ئەو هێزەی كە جێگیركراوە لە سەرەتای شەری رزگاركردنی قەزاكەوە بووە.

غەیاس سورچی كارگێری مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەواڵی چەند سایتێكی رەتكردەوە كە لەسەر زاری ئەوەوە بڵاویانكردوەتەوەو باس لە جێگیركردنی 10 هەزار پێشمەرگەی زێرەڤانی و هێزەكانی لیوای 80ی پێشمەرگە دەكات لە شەنگال.


رونیشیكردەوە، ئەو هێزانەی كە لە شەنگال جێگیركراون نوێ نین و هەرلەسەرەتای شەری رزگاركردنی قەزاكە لە دەستی تیرۆرستانی داعش جێگیركراون.

لێدوانی ئەم بەرپرسەی یەكێتی دوای ئەوەھات چەند دەزگایەكی راگه‌یاندنی پەكەكە و ھەندێك دەزگای ناوخۆیی ھەرێم كە ھەوڵی نانەوەی پشێوی دەدەن، لەزاری ئەوەوە بڵاویانكردبووە كە ھێزێكی نوێی پێشمەرگە لە شنگال جێگیركراوە.
payamner-
Top