گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا: پشتگیری لێدوانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەبارەت به بوونی پ.ک.ک له شنگال دەکەین
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، "ئیبراھیم کاڵن" سەبارەت بە بوونی پەکەکە لە شنگال رایگەیاند: "ئێمە پشتگیری لە لێدوانەکەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین. وەک دەزانن بوونی پەکەکە لەوێ، ھێندەی ئێمە ئەوانیشی بێزارکردووە."
ئیبراهیم کاڵن سەبارەت بە بوونی پەکەکە لە شنگال گوتی: "ئێمە ئەم بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکەین. ھەرگیز جێگای قبووڵکردن نییە پەکەکە لەوێ بەھەر بیانوویەک لەوێ ببێتە خاوەن پێگە. پێشتریش ئەمەم راگەیاندووە. تا ئەمڕۆ لە خاکی تورکیاوە ھیچ ھەڕەشە و مەترسییەک بۆسەر خاکی عێراق دروست نەبووە. ھێچ رێکخراوێکی تیرۆریستی لە تورکیاوە پەلاماری بۆسەر ھیچ شارێکی عێراق ئەنجامنەداوە".
گوتیشی: "ھەرگیز تورکیا رێگەی بە کارێکی لەو جۆرە نەداوە. لەمەودواش رێگەنادات. بەڵام بەھۆکاری جیاجیا، بەداخەوە لە عێراقەوە ھەڕەشە و مەترسی بۆسەر خاکی تورکیا دروستبووە. ئەگەر شنگالیش بۆسەر ئەمە زیادبکرێت، بێگومان تورکیا رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر".
payamner-
