وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ نێرده‌ى یۆنامی كۆ بووه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێكه‌وتى (26/12/2016)ی زایینى، (د.پشتیوان سادق) وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له (ڕەزا عەبدولعەزیز)ـی راوێژكارى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت بە به‌شى مافى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیرى په‌روه‌رده باسى ڕه‌وشى ئیستاى په‌روه‌رده و فێركردنی له هه‌رێمى كوردستان و پرۆگرامی خوێندنی كرد و گوتی: زۆر وڵاتى فره نه‌ته‌وه‌ى ده‌ورمان هەیە كە ته‌نها به زمانێك پڕۆگرامەكانیان چاپ ده‌كه‌ن كەچی ئێمه هەم له رووى زانستییەوە زۆر پێشكه‌وتووین و هەم بە شەش زمان پڕۆگراممان چاپ دەكەین و لەوانیشدا گرنگى زۆر دراوه به به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه‌كان و تەنانەت كاری باشمان كردووە لەسەر نەهێشتنی توندرەوی لە پرۆگرامى ئاینیی كە له پۆلى یه‌ك تا كۆتایى دەخوێنرێت و رێفۆرممان تیدا كردووە.
خوێندنى ئیسلامیمان هینایه سه‌ر په‌روه‌رده و پرۆگرامه‌كان ئه‌وانیشمان سەدا سەد گۆڕی.
هەروەها وەزیری پەروەردە باسی راهێنانی مامۆستایان كرد و خولەكانی راهێنانی مامۆستایانیان بە گرنگ هەژمار كرد.
شاندى میوان سوپاسی وەزیری پەروەردە و وەزارەتی كرد و دەستخۆشییان كرد له‌و كارانه‌ى كه به‌ره‌و پیشبردنى رۆحیه‌تى پێكه‌وه ژیان و ئاشتى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كراون و لە كۆتاییدا شانده‌كه راپۆرتێكى تیر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر كاركردنی زیاتر لەسەر پڕۆگرامەكان و ڕاهێنانی مامۆستایان پیشكه‌ش وه‌زیرى په‌روه‌رده كرد.
payamner-
