وەزیری ئەوقاف بڕیارێک لەبارەی فۆڕمی ناونووسکردنی حاجییان دەدات

 وەزیری ئەوقاف بڕیارێک لەبارەی فۆڕمی ناونووسکردنی حاجییان دەدات
سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە وەزیری ئەوقاف بڕیارێکی لەبارەی فۆڕمی ناونووسکردنی حاجییان داوە.

سیراج خەیلانی، سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت بڕیارەکەی داوە، کە بەپێی بڕیارەکە، فۆڕمەکە بۆ دوو ساڵ بەکاردێت.

سیراج خەیلانی هەروەها رایگەیاند، کە ئەمساڵ بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی چوونکە حەج لە سڵغ 2017، بڕی 50 هەزار دینار لە خوازیارانی بەجێهێنانی فەریزەی ەج وەردەگیرێت.

هەروەک سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری پشتیوان سادق، ئەو کەسانەی ناویان لە تیروپشکی چوونە حەج لە ساڵی 2017 دەرناچێت، لە ساڵی 2018 دووبارە و بە هەمان فۆڕم، ناویان دەچێتەوە ناو تیروپشک، واتە فۆڕمەکە بۆ دوو ساڵ بەکار دێت.











باسنیوز
Top