“حەشدی شەعبی دەیەوێت لە بەغداوە چەکی قورس بۆ خورماتوو بنێردرێت”

 “حەشدی شەعبی دەیەوێت لە بەغداوە چەکی قورس بۆ خورماتوو بنێردرێت”
بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاشکرای کرد، مەترسی دروستبوونی ئاڵۆزی لە خانەقین دەکرێت، دەلێت: "کێشەیەکی گەورە بۆ ئیدارەی شارەکە دروست بووە".



ئەمڕۆ دووشەممە 26\12\2016، شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕاگەیاند: “بیستوومانە کە حەشدی شەعبی داوای چەکی قورسی کردووە لە بەغداوە بۆ خورماتوو ڕەوانەی بکەن”. ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەگەر ئەو چەکە قورسانە بگەن و لیواکانی حەشدی شەعبی ئامادەبن، کاریگەریی خراپ لەسەر خورماتوو، خانەقین و زۆرینەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەبێت.



ئەوەشی ئاشکرا کرد، دوای ئاگادار بوونەوە لە جووڵەی حەشدی شەعبی و دروستکردنی لیوایەک لە شارەکە، ئێستا قایمقامی خورماتوو داوای کردووە سەرجەم هێزەکانی حەشدی شەعبی بچنە دەرەوەی شارەوە، بۆیە ئێستا کێشەیەکی گەورە دروست بووە و داوادەکەین حەشد نەبێتە مەترسی لەسەر ڕوودانی ئەگەری خراپ لە شارەکە". گوتیشی: “تادێت حەشدی شەعبی جموجۆڵی زیاتر دەبێت و خەریکی نانووسینە و دەیانەوێت هێزەکانیان فراوان بکەن".



باسنيوز
Top