رێبوار تاڵەبانی: داعش لە حەویجە مەترسی زۆری بۆ سەر رەشی ئەمنی كەركووك ھەیە
رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی رۆژ بە کوردستان24 راگەیاند: "نایشارینەوە تا ئێستا مەترسی لەسەر كەركووك ماوە، چونكە حكوومەتی عێراق نیگەرانی دروستكردووە، لەلای خەڵك كە تا ئێستا حەویجە و دەوروبەری داعشی تێدا ماوە، نازانرێت ئەوە تاكتیكی سەربازی سیاسییە یاخود مەرامێكی سیاسی پێچەوانەیە كە ئەیانەوێت خەڵكی كەركووك لە دڵەڕاوكێی بەردەوام دابێت".
گوتیشی: "حاڵەتێكی خراپی مرۆیی ھەیە لەو ناوچانەی لە ژێردەستی داعش رزگار نەكراون لە خوارووی كەركووك، ھیوایان ئەوەیە حكوومەتی عێراق فریایان بكەوێت و ئومێدی زۆریشیان بە پێشمەرگە ھەیە كە بتوانن ئەوانیش وەك خەڵكی ناوچەكانی دیكە رزگار بكەن".
K24
