دڵشاد شەعبان: خهرجی و حهقدهستی كۆمپانیاكان له داهاتی ههرێم دهركهی، نزیكهی 400ملیۆن دۆلار دهمێنێتهوه
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (دڵشاد شەعبان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''ھەندێک ھەواڵ لەسەر زاری من بڵاو کراونەتەوە و باس لەوەدەکەن لە ساڵی دابێ، حکوومەت گۆڕانکاری لە پاشەکەوتی مووچەدا دەکات، ههڵبهت من لێرەوە دووپاتی دەکەمەوە لێدوانی لەو جۆرەم نەداوە، چونکە پێشبینیکردن لەم دۆخەی ئابوورییهی ئێستا زۆر زەحمەتە و ناتوانم پێشبینی بدەم کە پێداچوونەوە بە پاشکەوتی مووچەدا دەکرێ یان نا.''
(دڵشاد شەعبان) دەشڵێ، ''چەند داهاتی نەوت و نرخەکەی زیاتر بێ، داهاتی هەرێمی کوردستانیش زیاتر دەبێ، لەو داهاتەیش کە مانگانە 180 ملیۆنی بۆ قەرز دەچێ و 95 ملیۆن دۆلاریش بۆ حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکانە، ئینجا ئەوەی دەمێنێتەوە وەک بودجەی هەرێم بەکار دێ بە تایبەت بۆ مووچە؛ بۆیە ئەگەر داهات زیاد بێ، ئەوکات رەنگە حکوومەت بتوانێ پێداچوونەوە بە پاشەکەوت بکات و کێشەكانی دیکەش چارە دەکات، وەکوو بەڵێندەران و وەبەرهێنان ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری حکوومەت کە کامەی دەکات.''
(دڵشاد شەعبان) ئاماژەیشی دا، حکوومەت لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچە، ئەو چاکسازییەی حکوومەت دەستی پێکردووە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان گشتی بۆئەوەیە تا بتوانێ پێداچوونەوە بە مووچەدا بکات، بەڵام وەک ئهو دهڵێ، ''پارەکە بۆ حەقدەستی مووچە و قەرزی کۆمپانیاکان دەچێ، بۆیە ئەگەر ئەمە نەبووایە ئەوا دەستکاری مووچە دەکرا.''
راشیگەیاند، لە ئێستادا داهاتی هەرێم نزیکەی 620 ملیۆن دۆلارە، بەڵام بەهۆی خەرجییهكانی کارەبا و حەقدەستی کۆمپانیاکان و دانەوەی قەرزهوه، ئەوەی دەمێنێتەوە نزیکەی 380 بۆ 400 ملیۆن دۆلارە و داهاتی ناوخۆیش كه نزیکەی 100 ملیار دینارە، ئەویش بۆ خەرجییهكانی رۆژانەی حکوومەت و کێشەی ئاوارە و بەرەكانی جەنگ بەکار دێ.''
kdp-
