وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دیکەی مووچەی راگەیاند

   	 	 وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دیکەی مووچەی راگەیاند
وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی دیکەی مووچەی راگەیاند بەم شێوەیە:

ڕۆژى دوو شەممە بەروارى ٢٦/١٢/٢٠١٦، مووچەى خانەنشینانى پێشمەرگە و شارستانى
دابەش دەكرێت.
ڕۆژى سێ شەممە بەروارى ٢٧/١٢/٢٠١٦، مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
١-وەزارەتى پەروەردە
٢-وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى.
٣- وەزارەتى دارایی و ئابوورى.



ڕۆژى چوار شەممە بەروارى ٢٨/١٢/٢٠١٦، مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
١-وەزارەتى ناوخۆ.
٢- وەزارەتى تەندروستى.
٣- وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن.
٤-وەزارەتى پلان دانان.
٥-وەزارەتى سامانە سروشتییەكان.
٦-دەزگاى مین.
٧-دیوانى چاودێرى دارایی.
٨-دەستەى مافى مرۆڤ.
٩-ناوچە كوردستانیەكانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم.
١٠-دەستەى ژینگە.
١١-دەستەى وەبەرهێنان.
١٢-دەستەى دەسپاكى.
١٣-كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى كوردستان.


ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى ٢٩/١٢/٢٠١٦، مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
١-وەزارەتى كارەبا.
٢-وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار.
٣- وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى.
٤- وەزارەتى ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن.
٥- مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالكراوان.
٦- مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى.
٧- وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان.
٨- وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاینى.
kdp-
Top