پارتی پەیامێكی ئاڕاستەی كریستانەكان كرد
پەیامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی
حه‌زره‌تی مه‌سیح
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح گه‌رمترین پیرۆزبایی له خوشك و برا كریستیانه‌كانی كوردستان و عێراق وجیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین هاتنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ژنه مایه‌ی خۆشی و شادی و دڵنه‌وایی بێت بۆ گشت لایه‌ك، هه‌روه‌ها موژده‌به‌خشی ئاینده‌یه‌كی رۆشنتر و پڕخێروخۆشی بێت.مایه‌ی شانازییه كه وێڕای هێرش و پیلانی تیرۆرستان و ناحه‌زانی ئارامی و پێكه‌وه‌یی، هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه لانكه‌ی پێكه‌وه ژیان و ئاشته‌وایی و لێبوورده‌یی بووه، هه‌میشه نموونه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی شه‌به‌نگی برایه‌تی نێوان پێكهاته هه‌مه جۆره‌كان بووه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ش رۆڵی گشت لایه‌ك له قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و كوولتوره دێرینه و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م وچه‌وسانه‌وه گرنگ و كاریگهروبهرچاو بووه، بۆیه دڵنیایین دوژمنان و ناحه‌زان نه‌ك ناتوانن ئه‌و فه‌رهه‌نگه ره‌سه‌نه له‌كه‌دار بكه‌ن، به‌ڵكه به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌گوریشه‌ی ئه‌و شارستانیه‌ت و مێژووه ده‌وڵه‌مه‌نده هه‌رده‌م ئاوا پته‌وتر و به‌هێزتر ده‌بێت.له‌و ده‌رفه‌ته‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر زیاتر قووڵكردنه‌وه‌ی پره‌نسیپی پێكه‌وه ژیان و گیانی لێبوورده‌یی له نێوان گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانی كوردستان و ئێراق و به‌دیهاتنی گشت مافه‌كانیان، هه‌روه‌ك هه‌میشه‌ش سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پاڵپشتی كردنی ئه‌و پره‌نسیپانه كردۆته‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی و هاوكاری و هاوسۆزی ته‌واوی خۆمان بۆ گشت پێكهاته ئیتنی و نهتهوهیهییهكان له‌وانه‌ش خوشك و برایانی مه‌سیحی له خۆڕاگریان و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌م و ئازاره‌كانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵ و كۆششماندا بۆ پاراستن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاروشارۆچكهكانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربڵندانه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ وحاڵ و زێدی ره‌سه‌نی خۆیان.ئومێده‌وارین ئه‌م یاده كۆتایی هێنان بێت به كێشهوگیروگرفت و قەیران و دهردهسهریهكان و ، موژده‌ی ئاشتەوایی و به‌دیهاتنی دوا مافه‌كانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌سكه‌وتی باشتروزیاتری پێ بێت.جارێكی دیكه جه‌ژنتان پیرۆز بێت و هه‌ر رۆژێكتان جه‌ژن و شادی و به‌خته‌وه‌ری بێت...
payamner-
