بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای نەوت و گاز بەغدا پێویستی بە هەرێمی کوردستانە
موحسین سەعدوون، سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تائێستا پرۆژەی نەوت و گاز نەهاتوەتە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام بەپێی دەستوور مافی هەرێم و ئەو پارێزگایانەش هەیە کە نەبەستراون بە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەوەی بۆچوونیان لەسەر پرۆژەکە هەبێت، گوتی: "ناکرێت بەغدا بڕیار بدات لەسەر پرۆژەکەی نەوت و گاز و ببێتە یاسایەکی مەرکەزی، بۆیە مافی هەرێمی کوردستانە کە قسەی لەسەر پرۆژەکە هەبێت کە بڕیارە بخرێتە دەنگدانی پەرلەمانەوە".
گوتیشی: "ئاگاداری بەغدا و هەموو لایەک دەکەینەوە کە بەبێ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێک لەبارەی پرۆژەی نەوت و گاز نادرێت چونکە مافی خۆمانە قسەی خۆمان لەو بارەوە هەیە"
باسنیوز
