قایمقامی شنگال: رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ترسی پەکەکە نایەنە شنگال و پەکەکە ئاستەنگن لەبەردەم گەڕانەوەی هاووڵاتییان
مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال راگەیاند: کە ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییانەی دەیانەوێ شارەکە و دەوروبەری ئاوەدان بکەنەوە، بەڵام لە ترسی گیانی فەرمانبەرەکانیان، ناوێرن سەردانی شنگال بکەن.
مەحما خەلیل هەروەها رایگەیاند، کە کە چەکدارانی سەر بە پەکەکە ئاستەنگیشیان بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دروست کردووە.
بە گوتەی قایمقامی شنگال، هەر ناوچەیەک لە شنگال چەکدارانی سەر بە پەکەکەی لێ بێت، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ناچنە ناوی و بەمەش ئەو ناوچانە ئاوەدان ناکرێنەوە.
شنگال شارێکی کوردستانییە، لە رووی ئیدارییەوە دەکەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا، دانیشتووانەکەی لە کوردانی موسڵمان، ئێزدی و مەسیحی پێک دێت.
باسنيوز
