پەروین بوڵدان جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دەستبەسەر كرا

پەروین بوڵدان جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دەستبەسەر كرا
پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لەسەر لیستی هەدەپە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستبەسەركرا.

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری هەدەپە‌و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، لەشاری ئیستەنبوڵ لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستبەسەركراو كاتژمێر 09:00ی بەیانی ئەمڕۆ لەتویتەری فەرمی خۆی هەواڵی دەستبەسەركردنەكەی بڵاوكردوەتەوە.

توركیا ماوەیەكە هەڵمەتێكی‌ بەرفراوانی‌ دەستگیركردن و دورخستنەوەی‌ سەرۆك شارەوانییەكانی‌ سەر بە بەدەپەو هاوسەرۆك‌و پەرلەمانتارانی‌ هەدەپەی‌ دەستپێكردووە، كە ناڕەزایی زۆری لەسەر ئاستی ناوخۆی توركیاو وڵاتانی دەرەوە لێكەوتووەتەوە.

بەپێی ئامارەكانی‌ هەدەپە، لەماوەی‌ نزیكەی‌ 17 مانگی‌ رابردوودا لە توركیا، هەشت هەزار و 432 ئەندامی‌ هەدەپە و دەبەپە دەستبەسەر و دەستگیركراون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 360 كەسیان، هاوسەرۆكانی گشتی هەدەپەو پەرلەمانتاران‌و هاوسەرۆكی شارو ناوچەو شارۆچكەكانن.
xendan -
Top