گه‌رمیان..مانگرتنى مامۆستایان ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ى به‌داخستن دا
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌ره‌رده‌ى گه‌رمیان، داخستن و كۆكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ى سنوورى گه‌رمیانى به‌هۆى كه‌مى ژماره‌ى قوتابیانه‌وه، ڕاگه‌یاند.
دارا ئه‌حمه‌د سه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند " به‌هۆى كه‌مى ژماره‌ى قوتابیانیانه‌وه، له‌سه‌ر بڕیارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 42 قوتابخانه له گونده‌كانى سنوورى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان داده‌خرێن و له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كى دیكه‌دا كۆده‌كرێنه‌وه".
گوتیشی "30 قوتابخانه‌یان ده‌كه‌ونه سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار و 12 قوتابخانه‌شیان ده‌كه‌ونه سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كفرى دایه".
ڕونیشیكرده‌وه "به‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌بێت هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك كه‌متر له 15 قوتابی نه‌بێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌و قوتابخانانه 2 قوتابییان هه‌یه، بۆیه بڕیارى داخستن و كۆكردنه‌وه‌یان له قوتابخانه‌ى دیكه دراوه".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان جه‌ختیكرده‌وه "قوتابخانه‌كانى ئه‌و گوندانه ده‌خرێنه باشترین قوتابخانه‌ى گوندێكى نزیكى خۆیان بۆئه‌وه‌ى هاتووچۆكردنى قوتابیان ئاسان بێت".
bas news-
