بەرپرسێک لە کەرکووک بەتۆمەی بازرگانی لەگەڵ داعش دەستگیر دەکرێت

بەرپرسێک لە کەرکووک بەتۆمەی بازرگانی لەگەڵ داعش دەستگیر دەکرێت
بەرپرسێکی پێشوو لە پارێزگای کەرکووک بە تۆمەتی بازرگانیکردن لەگەڵ رێکخراوی توندڕەوی داعش دەستگیر دەکرێت.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک رایگەیاند، شەوی سێششەممە 20ـی کانوونی یەکەمی 2016، هێزەکانیان ”تیرۆریست“ێکی خەڵکی شارەدێی ریازیان لە کاتی چوونە ناو شاری کەرکووک دەستگیر کردووە.

بە گوتەی عەمید سەرحەد قادر، ئەو تیرۆریستە، کە ناوی (س. م. ح)بوو، ”پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بووە“، دانی بەوەدا ناوە کە بازرگانیی نەوتی لەگەڵ داعش کردووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو تیرۆریستە دانی بەوەدا ناوە، کە دوو پاڵاوگەی نەوت و بەنزینی لە ناو کێڵگەکەی لە گوندەکەیدا داناوە و بەرهەمەکانی بۆ داعش ناردووە و خانووەکەی خۆیشی کردووەتە بارەگای داعش.











باسنیوز

Top