سلێمانی.. دوو تۆمەتبارى بەڕەگەز ئێرانى دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/12/2016، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، لە ناوبازاڕى شارى سلێمانى و لەلایەن هێزەکانى پۆلیسى سلێمانییەوە دوو هاوڵاتى ئێرانى دەستگیرکران کە (64) سپارچەکى پەنجا هەزار تمەنى ئێرانیان پێبووە کە سەرجەمیان تەزویر بوون.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تۆمەتبارەکان بەناوەکانى (ئ،س) و (ز،ع) هاوڵاتى بەڕەگەز ئێرانین و لە شەقامى کاک ئەحمەدی شێخ دەستگیرکراون، لە ئێستادا ڕادەستى بنکەى پۆلیسى سەرا کراون بۆ مەبەستى لێکۆڵینەوە.
bas news-
