یەکێتی داوا لە حدک دەکات هاوکاریی دەزگاکانی ئاسایشی ناوخۆ بکات
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ، یەکێتی ئیدانەی تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی بەردەم بارەگای حزبی دیموکراتیی کوردستان لە کۆیە دەکات و ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی تەقینەوەکانەوە 7 شەهید و 4 کەس بریندار بوون. هاوکات ئاماژەشی بەوە داوە: ”به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین و پرسه و هاوخه‌میی خۆمان ئاراسته‌ی حزبی دیموكراتیی كوردستان و كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كانیش ده‌خوازین“.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە: ”په‌رۆشی به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی لێكۆڵینه‌وه‌كانین له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه، داواش له هه‌ڤاڵانی حزبی دیموكراتیی كوردستان ده‌كه‌ین، هاوكاریی ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیی ڕووداوه‌كان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێن و بكه‌رانی ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه“.
پێشتر بەرپرسانی حزبی دیموکراتیی کوردستان (حدک) ئەوەیان ڕاگەیاندبوو کە ئەوان تەنیا گومانیان لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە. ئیسماعیل شەرەفی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی (حدک)یش ڕایگەیاند: “زیاتر لە ساڵێکە بەرپرسانی ئەمنی و سیاسیی ئێران بە ئاشکرا هەڕەشەمان لێ دەکەن”.
شەوی ڕابردوو، دوو تەقینەوە لەبەردەم بارەگای حزبی دیموکراتیی کوردستان لە شاری کۆیە ڕووی دا کە بۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدولڕەحمان قاسملۆ، ڕێبەری شەهیدکراوی ئەو حزبەی تێدا دەکرایەوە، بەهۆی تەقینەوەکانەوە 7 کەس شەهید بوون کە 5 کەسیان پێشمەرگەی دیموکراتن و 2 کارمەندی ئاسایشی کۆیەش شەهید بوون.
باس‌نیوز
