راگەیەندراوێک لە دەفتەری سیاسیی حدکەوە لەبارەی هەردوو تەقینەوەکەی کۆیە
لە راگەیەندراوەکەیدا، دەفتەری سیاسیی حدک رایدەگەیەنێت، کە شەش پێشمەرگە و کادیری حزب بەهۆی تەقینەوەکانەوە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی حدک و دوو کارمەندی ئاسایشیش بریندار بوون.
دەفتەری سیاسیی حدک ئاماژەی بەوە کردووە، کە تەقینەوەکان هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی لەدایکبوونی عەبدولڕەحمان قاسملوو، رێبەری پێشووتری حزب بوو، کە لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا تیرۆر کرا.
درەنگانی شەوی سێشەممە 20ـی کانوونی یەکەمی 2016، دوو تەقینەوە لە رێگای بۆمبی چێندراوەوە لە نزیک بارەگای حدک لە شاری کۆیە روویان دا.
ناوی شەهیدەکان، وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
1/ - عەلی قۆیتاسی، کادری حیزب
2/ وەهاب میر خزری، کادری حیزب
3/ سالار باقری، پێشمەرگەی حیزب
4/ ئەرسەلان عەباس نیا، پێشمەرگەی حیزب
5/ ناسر کەریمی، ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکرات
6/ عەدنان عەبدوڵلا، مفەوەزی ئاسایش
باسنيوز
