سەرکردەیەکی یەکێتی: تەقینەوەکانی کۆیە دیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە

سەرکردەیەکی یەکێتی: تەقینەوەکانی کۆیە دیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە
سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای گەیاند، تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی کۆیە، دیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ کورد.



شوان داودی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: ”ڕووداوەکەی دوێنێ 20\12\2016ی کۆیە، دیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو بۆ کورد، بەبۆنەی مافی هاووڵاتیبوون لەو وڵاتە کە هەر دوێنێ ڕاگەیاندرا“.



پێشتر ئیسماعیل شەرەفی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتیی کوردستان بە ڕاگەیاندبوو: “ئێمە گومانمان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و لە ساڵی ڕابردووەوە بەرپرسانی ئەمنی و سیاسیی ئێران بە ئاشکرا هەڕەشەی ئەم جۆرە دەستوەشاندنانەمان لێ دەکەن”.



کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو، دوو تەقینەوە لەبەردەم بارەگای حزبی دیموکراتیی کوردستان (حدک) لە شاری کۆیە ئەنجام دران کە بەهۆیەوە 5 پێشمەرگەی حزبەکە و کارمەندێکی ئاسایشی کۆیە شەهید بوون.









باسنيوز
Top