فەرماندەیەکی ئەمریکی: پێشمەرگە رۆڵی سەرەکی لە شەڕی دژی داعش هەیە
هاری شووت، فەرماندەی پێشووی سوپای ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، کە جارێ دیار نییە سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەرامبەر بە کورد چۆن دەبێت.
هاری شووت هەروەها رایگەیاند، کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رۆڵی سەرەکییان هەیە لە شەڕی دژی داعش و شکست پێهێنانی ئەو رێکخراوە و هیواشی خواست ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا، پشتگیریی زیاتری هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بکات.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە شاهێدیی زۆرینەی سەرکردەکانی جیهان، لە بری مرۆڤایەتی شەڕی دژی داعش دەکەن و سەرکەوتووترین هێزی زەمینین لە دژی داعش.
باسنيوز
