ئاهەنگی خولی یەکەمی دەرچووانی خوێندکارانی په‌يمانگاى ئامێز بەڕێوەچوو
ئه‌م په‌يمانگايه ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆيان كه بتوانن بێ به‌رامبه‌ر بڕوانامه به‌ده‌ستبێنن، خوێندكارانى ده‌رچووى پۆلى 9ى بنه‌ڕه‌تى وه‌رده‌گرن و به‌پێى گرنگى بابه‌ته‌كان له په‌يمانگاكه خوێندن له شەش مانگه‌وه بۆ سێ ساڵه.
جه‌نگ و نه‌هامه‌تيیه‌كان رێگربوون له به‌ديهێنانى خه‌ونه‌كانيان، 25 كچ و ژنى هه‌ڵه‌بجه په‌يمانگاى ميلى ئامێز ئاسۆيه‌كى گه‌شى پێبه‌خشين، خوێندنيان له په‌يمانگاكه ته‌واوكرد بۆ ئه‌وه‌ى ببنه داده‌ى دايه‌نگا و باخچه‌ى ساوايان.
په‌يمانگاى ميللى ئامێز له هه‌ڵه‌بجه، يه‌كه‌م په‌يمانگاى هاوشێوه‌يه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پرۆژه‌يه‌كى رێكخراوى ئامێزه بۆ گه‌شه‌پێدانى تواناكانى ژنان، وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مۆڵه‌تى پێداون.
150 ساڵ له‌مه‌وپێش يه‌كه‌م په‌يمانگاى ميللى له سوێد كرايه‌وه، له ئه‌وروپا، ئه‌فريقا و ئه‌مريكاى باشوور هاوشێوه‌ى ئه‌م په‌يمانگايه هه‌يه.
rudaw -
