سۆران.. وادەی دابەشکردنی نەوت ڕاگەیاندرا
کرمانج عزەت، قائیمقامی شاری سۆران، لە پۆستێکیدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاند: "بە پشتیوانی خوای گەورە دووشەممەی داهاتوو لە سەنتەری شاری سۆران نەوت دابەش دەکەین بۆ ئاگاداری و ئامادەیی".
بەھۆی ئەوەی ئەمساڵ دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیان دواکەوتووە، ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیانی شارۆچکە و گوندەکانی دەڤەری سۆران، پەنایان بۆ دانانی سوپای دار بردووە، بەرگری شارستانی سۆرانیش، لە ئەگەری سووتانی ماڵەکانیان ھۆشداری دەدات.
k24 -
