کارە کارگێڕییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی ھەولێر بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

کارە کارگێڕییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی ھەولێر بە ئەلیکترۆنی دەکرێت


ئەمڕۆ "پشتیوان سادق" وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان, ئامادەیی مەراسیمێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی ھەولێر بوو, کە تێیدا ڕێز لە ١٠سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و مامۆستای خانەنشینکراو گیرا و خەڵات بەسەر ٣٤قوتابی سەرکەوتووی پۆلی نۆی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی(زانستی و وێژەیی)ی سەر بە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە دابەش کرا.



سەرەتای مەڕاسیمەکە مامۆستا "عەلی عودە" بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی ھەولێر وتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: "خۆشحاڵین کە لە خزمەتی چەندین سەرپەرشتیار و مامۆستا بە ئەزموونداین کە ساڵیانێکی زۆرە خزمەتی کەرتی پەروەردە و خوێندنیان لە ھەرێمی کوردستان کردووە".



ھەر لە درێژەیی مەراسیمەکەدا داتابەیسی بە ئەلکترۆنیکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە خرایە ڕوو کە بە ئەلکترۆنیکردنی سەرجەم بەشەکانی نێو بەڕێوەبەرایەتییەکە و کۆکردنەوە و لەبەردەستدانی داتا و زانیاری تایبەت بە مامۆستایان ھەر لە (کاروباری میلاکات و ئاڵوگۆڕ و مووچە و زانیاری کەسی) دەگرێتەوە،‌ بەڕێوەبەری پەروەردە لەم بارەیەوە گوتی: "ئەم داتابەیسە شۆڕشێکی گەورەیە لە دروستکردنی داتای پەروەردەی و نەھیشتنی ڕۆتین و ڕاییکردنی کارەکان بە خێرای بۆ مامۆستایان و سەردانکەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تا چیتر ھێچ مامۆستایەک بەسەر مامۆستایێکی دیکەدا فەرز نەکرێت و ھەموو کەس بە پێی ڕێنمایی و بە پێی مافی خۆی کاری بەسەردا دابەش بکرێت و دادپەروەری بھێنرێتە گۆڕێ.



لە کۆتاییدا خەڵاتەکان لە لایەن وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردە و بەرپرسانی حکومی ناوچەکەوە بەسەر سەرپەرشتیار و مامۆستایانی خانەنشین و قووتابییە سەرکەوتووەکانی سنوورەکە دابەش کرا.
payamner-
Top