بارزانی: ئافرەتانی کوردستان جێگەی شانازیی میللەتەکەمانن
بارزانى له په‌یامه‌كه‌یدا، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان، له‌پێناو ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی میللهتهكهتاندا قوربانیتان داوە کە دەبێ هه‌موومان شانازی پێوه بكه‌ین و خزمه‌تكردنی ئێوه‌یش به‌هیچ نرخێك كۆتایی نایه‌ت.
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان
سڵاوی خواتان لێ بێت
به‌بۆنه‌ی 64همین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌كه‌تان(یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان) پیرۆزبایی گه‌رم ئاڕاسته‌ی ئێوه و هەموو ئه‌ندامانی رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م.
یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، چۆن له سه‌رده‌می شاخ رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا، به هه‌مانشێوه له ئێستادا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له چه‌سپاندنی مافی ئافره‌تان.
خه‌باتی ئافره‌تانی كورد، ته‌نیا له‌پێناو خۆیاندا نه‌بووه له كۆمه‌ڵگا، به‌ڵكوو پشتیوانێكی به‌هێز بووه و هاوشانی هاوسەر و برا پێشمه‌رگه‌كانیان له شۆڕشدا قوربانی زۆری به‌خشیوه كه جێگه‌ی شانازی میلله‌ته‌كه‌مانن.
له‌م قۆناغه‌ی شه‌ڕی دژ به تیرۆر و تیرۆریستانی داعش، ئافره‌تی كورد، هه‌مان ئیراده‌یان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه و ئازیزترین کەسانی خۆیان پێشكه‌ش به خاك و نه‌ته‌وه‌ی كورد كرده‌وه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا، ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان، له‌پێناو ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی میللهتهكهتاندا قوربانیتان داوە کە دەبێ هه‌موومان شانازی پێوه بكه‌ین و خزمه‌تكردنی ئێوه‌یش به‌هیچ نرخێك كۆتایی نایه‌ت.
سه‌ری رێز بۆ شه‌هیدانی كوردستان دادهنوێینین و سڵاو ده‌نێرین بۆ خانه‌واده‌كانیان.
مسعود بارزانی
12ـی12ـی2016
