لە ناو ھێزی پێشمەرگەی کوردستان یادی مەولوود بەرز راگیرا

لە ناو ھێزی پێشمەرگەی کوردستان یادی مەولوود بەرز راگیرا

ئەمرۆ یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد(د.خ) لەسەر بێت لە بارەگای ھێزی پاراستی ھەولێر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەو یادە بەرز و پیرۆز راگیرا.

ئەمرۆ رۆژی لە دایکبوونی پێشەوای ئیسلام بە سەرپەرشتی ماموستا جەماڵ موورتکە فەرماندەی ھێزی پاراستنی ھەولێر و بە ھەماھەنگی یەکێتی زانایانی کوردستان، بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و چەندین وتاری خوێن و کەسایەتی دیاری ناوچەکە و جەماوەرێکی زۆر لە بارەگای ھێزی پاراستنی ھەولێری ھیزی پێشمەرگەی کوردستان بە خوێندنەوەی مەولوود ئەو رۆژە پیرۆزەیان بەرز راگرت.
بەوبۆنەوەیەوە فەرماندە جەماڵ موورتکە وتارێکی پێشکەشی ئامادەبوون کرد لە وتارەکەیدا بەخێرھاتنی میوانن کرد، ئەماژەی بەوەکرد کە ئەو شوێنەی بۆ یەکەم جار تیرۆرستانی داعش تیایدا تێکشکێندران ئێستا ھەر لەو شوێنەدا یادی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەرمان دەکەینەوە.
ھەر لەو بۆنەیدا وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی و پارێزگاری ھەولێر و سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان وتاریان پێشکەش کرد.
ھەر بەم بۆنەوە ماموستا جەماڵ موورتکە نیوارۆخوانێکی ئامادەکربوو میوانان و پێشمەرگەکان پێکەوە ئامادەی سەر یەک سفرەی خواردن بوون.
PAYAMNER-
Top