فەرماندەیەکی پێشمەرگە: هێزی داعشه راكردووه‌كان كه په‌كه‌كه له خۆی گرتوون، مه‌ترسین به‌سه‌ر شنگاله‌وه
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال عەمید (سمێ بۆسڵی) ناوی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا ده‌كات كه په‌كه‌كه له‌خۆی گرتووه و هه‌رچیی كۆنه‌داعشی سنووره‌كه هه‌نه و تاوانیان به‌رانبه‌ر به ئێزدیان ئه‌نجام داوه كۆ كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ ''لە ناوچەی ھۆلێ لە شنگال کە دەکەوێتە سەر سنووری سووریاوه، کەسێک بە ناوی (عەبدولرەحیم شەمەری) کە خۆی بە بەشێک لە حەشدی شەعبی ده‌زانێ، ئەو عەرەبانەی کە لە ناو داعشدا بوونە و لە ناوچەی بەعاج و بلێج و دواتر رایان کردووە، ھێزێکیان دروست کردووە و چوونەتە ناو پەکەکەوه، هه‌ڵبه‌ت په‌كه‌كه پشتگیری‌یان لێ دەکات و چەکیشیان ده‌داتێ.''
عەمید (سمێ بۆسه‌ڵی) گوتیشی، ''ئەو ھێزە كه لە ناوچەی ھۆلێنە لە رۆژئاوای شنگال لە ئێمە نزیک نین، بەڵام ئەوان لەگەڵ پەکەکە یەکیان گرتووە، رەنگە ئەو ھێزە 400تا500کەسێک بن.''
ئه‌و فه‌رمانده‌یه هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وان بە وردی چاودێرییان دەکەن، چونکە گومان و مەترسیی ھەیە لە رێگەی ئەوانەوە خەڵێکی خراپ بێتە ناوچەکەوه و کاری خراپ بکات، چونکە پەکەکە ھیی بڕواپێبوون نییە، لەبەر ئەوەی دەستیان لەگەڵ ئەو عەرەبانە تێکەڵ کردووە ناکرێت متمانەیان پێ بکەن.
پێشتر قایمقامی شنگال (مەحما خەلیل) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندبوو، پەکەکە ئەوعەرەبانەی چەکدار کردووە کە دەستیان لە کوشتن و بردنی کچ و ژنانی ئێزدی‌دا ھەیە لە ناوچەکەدا.
KDP-
