بەهۆی هێرشی ئاسمانیی چڕ داعش له تەدمور پاشەکشەی پێکرا
دوای ئەوەی داعش جارێکی دیکه چووه ناو شاری "تەدمور" له سووریا، هێزه ئاسمانییەکانی رووسیا به ٦٤هێرشی ئاسمانی، تیرۆریستانی داعشیان ناچار کرد لەم شاره مێژووییه بکشێنەوه.
بەپێی هەواڵێکی فرانسپرێس، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاندووه: له هێرشه ئاسمانییەکانی ئەم وڵاته که شەوی رابردوو دەستی پێکرد، زیادتر له ٣٠٠چەکداری داعش کوژران و ١١تانک و ٣١ئۆتۆمبێلیشیان لەناو بردران، ئەوەش بووه هۆی ئەوەی داعش پاشەکشه بکات.
داعش دوێنێ توانیبووی به شکستی هێزەکانی رژێمی سووریا بۆ جاری دووەم شاری تەدمور بگرێتەوه.
بەپێی راپۆرتەکان، رژێمی سووریا شەوی رابردوو هێزی پشیتوانیی بۆ ئەم شاره نارد و هێرشەکانی بۆ سەر چەکدارانی داعش له دەوروبەری شار درێژه پێدابوو.
نزیک دوو ساڵ لەمەوبەر داعش شاری تەدموری داگیر کرد که له لیستی میراتی جیهانیی یۆنسکۆدایه و شوێنەواره مێژووییەکانی وێران کرد. سوپای سووریا بەهاری ئەمساڵ به پشتیوانیی هێرشه ئاسمانییەکانی رووسیا توانیی ئەم شاره بگرێتەوه.
PAYAMNER -
