رێبەری ئێران پشتگیریی حەشدی شەعبی دەکات

رێبەری ئێران پشتگیریی حەشدی شەعبی دەکات
ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەمار حەکیم رێبەر ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، خۆشحاڵیی خۆی لە دروستکردنی هەواڵبەندی لە نێوان گروپە شیعەکانی عێراق دەربڕی و وەک رووداوێکی گرنگ ناوی برد.



رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە بۆنەی پشتگیریکردنی حکوومەتی عێراق لە حەشدی شەعبی، گوتی: ئەم هێزە سامانێکی گەورە و پاشکەوتێکی گەورەی ئەمڕۆ و دواڕۆژی عێراقە و پێویستە پشتیوانی بن و بەهێز بکرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، روو بە شیعەکانی عێراق گوتی: بە هیچ شێوەیەک بڕوا بە ئەمریکاییەکان مەکەن فریوی زەردەخەندەکانیان مەخۆن، چوونکە ئەوان هەمیشە دژی دەستەڵاتی بەهێزی وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت عێراقن.


PAYAMNER -
Top