سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: په‌كه‌كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌سته‌مبۆلی ئه‌نجامداوه
دوای به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌سته‌مبۆل، بینالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و رایگه‌یاند، ''بەدڵنیاییەوە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە دەکرێت، بەڵام ئەگەری زۆرە و هیچ دوودڵییەکمان نییە لەوەی ئەمە شێوازی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەیە. "
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتیشی "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هێرشه هه‌ڵگری واتایه‌كه كه به‌تایبه‌تی ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌مان ده‌رده‌خات كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و له پێناو یەکێتیی، پێکەوەژیان و برایەتی ئه‌نجاممانداوه. واتاكه‌ی زۆر روون و ئاشكرایه؛ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی یەکێتیی، پێکەوەژیان و برایەتی ده‌كه‌نه ئامانج ئیدی بێ چاره ماونه‌ته‌وه، په‌نا بۆ هه‌موو ناپاكییه‌ك ده‌به‌ن. هه‌رچی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن، ئه‌م گه‌له گه‌لی توركی ئازیزه گه‌لێكی مه‌زنه. وه‌ك چۆن له 15ی ته‌مووزدا رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵا گوله‌ن ناپاكی ته‌مێ كرد. ئه‌وا توانای هێزی ئه‌وه‌یشی هه‌یه ره‌گ و ریشه‌ی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده، یه‌په‌گه، دهههكهپه-جه و هه‌رچی رێكخراو هه‌یه ههڵبكیشێت".
PAYAMNER-
