فەرەنسا.. یاسایەکی گرنگ لە بەرژەوەندیی کوردانی ئێزدی پەسەند کرا
عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ڕایگەیاند "پاش هەوڵێكی زۆر توانرا شتێكی گرنگ بۆ كەمە نەتەوەكانی كوردستان ئەنجام بدرێت و گوتی: "پاش هەوڵدانێكی زۆرمان و پەیوەندیكردن بە پەرلەمانتارەكان و دامودەزگاكانی دیکەی حكوومەتی فەرەنسی هەر لە سەرەتای شەڕی داعش دژی كەمە نەتەوەییەكانی ئایینی و نەتەوەیی، بۆ بە ناساندنی جینوساید، بەختەوەرانە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی( سێنات) پڕۆژەی بە جینۆسایدكردن، تاوانەكانی دژی مرۆڤایەتی و تاوان بەرانبەر بە كەمە نەتەوەییەكان لە عێراق و سووریای پەسەند كرد."
دۆڵەمەڕی ئاشكرای كرد بە كۆی دەنگی 309 سێناتوری ئامادەبوو، ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی لە ٦/١٢/٢٠١٦ پڕۆژەكەی پەسند كرد.
نوێنەرەكەی حكوومەتی هەرێم لە فەرەنسا گوتیشی: "بەپێی ئەو یاسایە كە لە سێناتی فەرەنسی پەسەند كراوە، تاوانەكانی داعش دژی ئێزدی و مەسیحی و كەمە نەتەوەییەكانی تر بە جینۆساید دەناسرێن لە لایەن فەرەنسا و لە داهاتووشدا لەلایەن دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتییەوە دەناسێنرێت."
باسنيوز
