مامۆستایەکی ناڕازی: خۆپیشاندانەکان دەستی حزبی تێکەوتووە

 مامۆستایەکی ناڕازی: خۆپیشاندانەکان دەستی حزبی تێکەوتووە
ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ئەوەی خۆپیشاندانەکان دەستی حزبی تێکەوتووە، باوەڕیان بە خۆپیشاندان نەماوە.

ئاوات ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە تۆڕی کۆمەڵاتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی: “چووینه نووسینگەی پەرلەمانی عێراق، هەموویان پشتیان تێکردین، دواتر گۆڕانیش زانی لەدەست دەرچووین، بازیان هەڵدایه ناو خۆپیشاندانەکان”.

ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: “ئێمه ڕێزمان هەيه بۆ تەواوی سیاسییەكانی كوردستان، به دەسەڵات و ئۆپۆزسێۆنیشەوە، کارمان بەسیاسەت نییە، گیرفانمان به تاڵه". بۆیە دەڵێت: ”باوەڕم به خۆپیشاندانیش نەما، چونکه چنگی سیاسییەکانیشی تێکەوت، سفر بەدەستەوه”.





باسنيوز
Top