عەبادی: فڕاكسیۆنه كوردستانییهكان هۆكاری جێبهجێنهكردنی ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدان
(نەدا مێرگەسۆری) ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراقدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ''پێویستە ئەو فراكسیۆنانەی شانازی بە پڕۆژەی خۆیانەوە دەكەن لەنێو بودجەی گشتیی عێراقدا، بەرپرسیارەتیی نەهاتنی پشكی هەرێمی كوردستان بگرنە ئەستۆ، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان خراوەتە ژێر بارێك ئەگەر نەوت و داهاتەكەی رادەستی بەغدا بكات ئەوا لەسەری قەرزدار دەبێتەوە، ناشزانم لەگەڵ حكوومەت كۆ دەبنەوە یان نا، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای كۆبوونەوەی لەو فراكسیۆنانە كردووە بۆ ئەوەی باوەڕ بە حكوومەتی هەرێم بێنن چۆن دەتوانرێ یاسای بودجەی عێراق جێبەجێ بكەن کە لە قازانجی هەرێمدا بێ.''
(مێرگەسۆری) دەشڵێ، ''(حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی دژی ئەو شێوازە پەسەندکردنەی بودجەیە، پێشووتر بە نوێنەرانی کوردی لە پەرلەمانی عێراق گوتبوو کە ئێوە نەتانهێشت رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەربگرێ بەهۆی پاڵپشتیتان بۆ هەندێ ئەجێندای نادیارەوە.''
ئاماژەیشی دا، ''سەرۆککۆماری عێراق هێشتا بودجەی پەسەند نەکردووە، حکوومەتی عێراق و هەرێمیش لەسەری رێک نەکەوتوون، جا بۆیە بەو شێوەیەبێ لە قازانجی هیچ لایەکدا نییە.''
kdp-
