راوێژکاری سەرۆککۆمار: بودجه له بهرژهوهندیی كورد نییه؛ بهغدایش تانهی لێ دهدات
راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق (عەبدوڵڵا عەلیاوەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، تا ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق نەگەیشتووەتە لای ئەوان و ههرلای حکوومەتە، ههڵبهت حکوومەت خۆی رەخنەی زۆری لەو یاسایە هەیە و لە زۆرێک لە ماددەکاندا لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لێ دەدات.
بهگوێرهی لێدوانی(عهلیاوهیی)، وا بڕیارە سێشەممەی دابێ ئەنجوومەنی وەزیران کۆ ببێتەوە و تێیدا ئەو ماددانە دهستنیشان دەکات کە رەخنەی لێیان ھەیە و دواتر تانەی خۆی ئاراستەی دادگای فیدڕاڵی دەکات، تا رەتی بکاتەوە و رەزامەندی لەسەر نەدات.
(عەبدوڵڵا عەلیاوەیی) گوتیشی، ''ئەو رۆژە ئەنجوومەنی وەزیران خۆیان باسیان لەوە کرد بەو پڕۆژەیاسایە رازی نابن، چونکە پەرلەمان دەستکاریی زۆری ئەو پڕۆژەیاسایەی کردووە، بۆیە ھەوڵ دەدەن لە ڕێی دادگاوه رەتی بکەنەوە و وەک خۆی لێ بێتەوە.
راوێژکارهكهی سەرۆککۆماری عێراق ههروهها دهڵێ، ئەگەر لە پەرلەمانی عێراقدا فراکسیۆنە کوردییەکان یەکھەڵوێست بن، ئهوا دەتوانن داوا لە وەزیرە کوردەکان بکەن کە لە ئەنجوومەنی وەزیران داوای گۆڕانکاری لە بودجەدا بکەن، چونکە لە بەرژهوەندیی ھەرێمی کوردستاندا نییە.
kdp-
