ته‌نیا ڕێگایه‌ك هه‌یه خوێندنی ئه‌مساڵ له سلێمانی هه‌ژمار بكرێ
جێگری سەرۆکی یەکیه‌تیی مامۆسایانی کوردستان(ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە سنووری سلێمانی لە ژمارەیەک قوتابخانە خوێندن دەستی پێکردووه‌تەوە، هه‌ڵبه‌ته دووشەممەی دابێ باشتر و ڕوونتر دیار دەبێت کە دەوام به یه‌كجاری دەستپێدەکاتەوە یاخوه‌د نا.''
(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی، زەحمەتە بڕیار بدرێت کە دەوام لە سنووی سلێمانی بە تەواوەتی رابگیرێت، بەڵام رەنگە ھەوڵی دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بدرێت، بۆ ئەوەی خوێندن بۆ ئەمساڵ ھەژمار بکرێت.
جێگری سەرۆکی یەکیه‌تیی مامۆسایانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، زەحمەتە ئەوکاتەی رۆیشیتووە تازه قەرەبوو بکرێتەوە، به‌ڵام رەنگە لە وەرزی دووەمدا كه ده‌وام ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، وانه‌ی وەرزی یەکەم بخوێندرێت، تەنیا بەوشێوەیە دەتوانن قەرەبووی خوێندن بکەنەوە.
چاوەڕوان دەکرێت له‌و پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و ئه‌و ناوچانه‌ی خوێندن لێیاندا ئاسایی بووه، لە سەره‌تای مانگی دابێ، تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەست پێ بکات و کۆتایی بە دەوامی وەرزی یه‌كه‌م بێت.
kdp-
