لە ھەولێر لایەنگرانی ئەنەکەسە خۆپیشاندانیان لەدژی پەیەدە ئەنجامدا

لە ھەولێر لایەنگرانی ئەنەکەسە خۆپیشاندانیان لەدژی پەیەدە ئەنجامدا

لایەنگرانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا ئەنەکەسە ، ئەمڕۆ لە ھەولێر خۆپشاندانیان ئەنجامداوە لە دژی دەستگیرکردنی ئەندامانیان لە لایەن پەیەدەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

لە ئێستادا لایەنگرانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان گردبوونەتەوە "دژ بە دەستگیرکردنی ئەندامانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن پەیەدەوە".

لایەنگرانی ئەنەکەسە ڕایانگەیاندووە، "وا بڕیارە ئەمڕۆ لەسەرجەم شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان دژ بەو دەستگیرکردنانە بەڕێوەبچێت ، بەڵام دەسەڵاتدارانی پەیەدە ھەڕەشەی گرتنی ھەموو کەسانەیان کردووە کە بەشداری دەکەن کە خۆپیشاندانەکاندا
payamner-
Top