کەلار به‌نیازه‌ به‌خۆپیشاندان وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان بداته‌وه‌

کەلار به‌نیازه‌ به‌خۆپیشاندان وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان بداته‌وه‌


ئەندامێکی دەستەی باڵای ناوەندی کار و ھاوبەشی ڕێکخراوەکانی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، " دژی لێدوانەکانی سروە عەبدولواحید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر سوکایەتی بەرامبەر بە خوێن و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان لە کەناڵێکی عەرەبیدا، سبەی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکان قسە لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شاری کەلار دەکەین".

ڕێبوار مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لاوان و هاوکات ئەندامێکی دەستەی باڵای ناوەندی کار و ھاوبەشی ڕێکخراوەکانی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: "سبەی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکان قسە لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شاری کەلار دەکەین، دژی لێدوانەکانی سروە عەبدولواحید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر خێزانی شەھیدانی پێشمەرگە لە کەناڵێکی عەرەبیدا".

ڕێبوار مستەفا، ئەندامێکی دەستەی باڵای ناوەندی کار و ھاوبەشی ڕێکخراوەکانی گەرمیان، به‌ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: "لێدوانەکانی سروە عەبدولواحید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە کەناڵێکی عەرەبی کە سوكایه‌تی بە خێزانی شەرەفمەندی پێشمەرگە كرد و بە لەشفرۆش ناوی بردوون، دڵتەنگی و ناڕەزایی کەسوکاری شەھیدانی لێکەوتۆتەوە، چونکە بەتەنیا سووکایەتی نییە بە لایەنێک، بەڵکوو سوکایەتییە بە تەواوی خەڵکی کوردستان و ناوبانگی کورد و خودی پێشمەرگە".

گوتیشی: "وەکو ناوەندی باڵای گەرمیانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی ئەو جۆرە وشانە و ھەر جۆرە سوکایەتییەک دەکەین بەرامبەر بە ھەر تاکێکی کۆمەڵگەی کوردی بکرێت".

ئاماژەی بەوەش دا: "سبەی لە دانیشتنی ناوەندی کاری ھاوبەشی ڕێکخراوەکانی گەرمیان، ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە دژی لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە دەخەینە ڕوو، بۆ ئەوەی کۆدەنگیمان لەسەری ھەبێت و ھەڵوێستی خۆمان لەو بارەیەوە ڕابگەیەنین".

رێبوار مستەفا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: سوکایەتی بەرامبەر بە خوێن و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان جێگای قبول نییە.
payamner-
Top