وەزیری ناوخۆی عێراق داوای هاوكاری لە كوردستان دەكات
عەقیل خەزعەلی وەزیری ناوخۆی عێراق بە وەكالەت رایگەیاند پاراستنی سەقامگیریی موسڵ دوای داعش پێویستی بە هاوكاریی هەواڵگری عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە و دەمانەوێ هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێم باشتر بێت.
وەزیری ناوخۆی عێراق بە وەكالەت گوتیشی ئێمە لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە هاوكارییە لۆجستییەكان دەگەیەنینە هێزەكانی عێراق لە موسڵ و بەو هۆیەشەوە توانراوە چەندین ناوچەی ستراتیژی لە دەست داعش رزگار بكرێنەوە.
basnews -
