بەوێنە.. لە سۆران چەند قوتابییەک بەردەم قوتابخانەکەیان کۆنکرێت دەکەن
ڕەئوف گەردی، قوتابی قوناغی پێنجەمی ئامادەیی قوتابخانەی ڕاژەی وێژەیی کوڕان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەپێناو چارەسەرکردنی کەم و کۆڕییەکان و گرفتی ھاتووچۆی قوتابیان، بە ئەرکی خۆمان زانی کە ھەڵبستین بە کۆنکرێتکردنی بەردەم قوتابخانەکەمان، ئەو ئاستەنگانەش نەھێڵێن کە گرفتیان لە بەردەم ھاتوچۆی قوتابیان دروست کردبوو".
ئەو قوتابییە، گوتیشی: "بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی لە ھەندێک شوێن بەتایبەتی سنووری سلێمانی، بەھۆی بایکۆتکردنی مامۆستایان، ھەزاران قوتابی لەخوێندن بێبەش کراون، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیمانە قوتابیانی سنووری پەروەردەی سۆران، تەنھا یەک ڕۆژ لە خوێندنەکەیان دانەبڕوان، بۆیە ئەرکی ھەموومانە ھەریەکە و بەپێی توانا خزمەت بە بواری پەروەردە بکەین و کێشە و گرفتەکان، چارەسەر بکەین".
bas news -
