ئه‌نه‌كه‌سه یاداشتێك به نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات
عیماد برهۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ (10\12\2016) وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه، یاداشتێكمان ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر كرد و سه‌رجه‌م پێشێلكارییه‌كانی په‌یه‌ده‌مان، خستوه‌ته‌ڕوو".
گوتیشی: "په‌یه‌ده به‌رده‌وامه له گرتن و ڕاوه‌دونانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی ئه‌نه‌كه‌سه، ئێستاش چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ئه‌نه‌كه‌سه له زیندانه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ماونه‌ته‌وه و ئازاد نه‌كراون، وێرای ئه‌وه‌ی كه حاڵه‌تی مه‌ترسیدار له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بینرێت، وه‌ك ڕفاندن و دیارنه‌مانی سه‌ركرده سیاسییه‌كان
bas news _
