سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: مالیكی دۆخی ناوماڵی كوردستانی قۆستوه‌ته‌وه
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی، عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتیی كوردستان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌ن كه گرفته‌كانی ناوخۆی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام هه‌ندێك جار شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌كات، گرفته‌كانی ئێمه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك هه‌یه، بۆیه گرنگه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان بكرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "له ماوه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر میزاینهی عێراق و چه‌ند هۆكارێكی دیكه، ناكۆكی ناوخۆی كوردستانی قوڵتر كرده‌وه، ئه‌رگه‌ر به‌و ئاڕاسته بڕۆین، باش نابێت، ده‌بێت خاڵه هاوبه‌شه‌كان نزیك ببێته‌وه".
گوتیشی: "هه‌وڵه‌كانی نووری مالیكی بۆ تێكدانی ناو ماڵی كوردستان به‌رده‌وامه، ناكۆكی هه‌رێم وای كردووه كه‌سێكی وه‌ك نووری مالیكی، بتوانێ ته‌داخولی كوردستان بكات و هه‌وڵی قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان بدات، بۆیه ئه‌گه‌ر گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وان ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن، چونكه مالیكی، ئێستاش زۆر پێی ناخۆشه كه هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا هه‌یه".
bas news -
