ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره بۆ ده‌ستگیركردنی ئەندامانی یەپەگە و گوله‌نییەكان دەستی پێكرد
دوێنێ له دره‌نگانی شه‌ودا ئاسایشی ئیسته‌نبۆڵ به‌شی تیرۆر، ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی ده‌ستپێكرد بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی یه‌په‌گه و بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان 55 كه‌س ده‌ستگیر كراون و هه‌مووشیان تۆمه‌تی تیرۆریان دراوه‌ته پاڵ.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له 55 شوێنی جیاجیای ئیسته‌نبۆڵ ئه‌نجام دراوه و هه‌لیكۆپته‌ریشی تێدا به‌كارهێنراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان نه‌توانراوه ئامانجه‌كه به ته‌واوه‌تی بپێكرێت، چونكه زۆرێك له‌و گومانلێكراوانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه و سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بوونه خۆیان رزگار كردووه و نه‌كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئاسایشی ئیسته‌نبۆڵ.
رۆژنامه‌ی (سۆڵ)ـی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت و، ره‌نگه ئه‌مشه‌ویش به هه‌مان شێوه ئۆپه‌راسیۆن له ئیسته‌نبۆڵ بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رانی گوله‌ن ئه‌نجام بدرێت
bas news -
