سەرکردەیەکی یەکێتی: ئەگەر گفتوگۆکانی ئەمجارە بێئەنجام بێت مەترسیدارە

 سەرکردەیەکی یەکێتی: ئەگەر گفتوگۆکانی ئەمجارە بێئەنجام بێت مەترسیدارە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوە، چاوەڕوانی شاندی پارتی دیموکراتیی کوردستان دەکەن و دەڵێت: "ئەوەی دەکرێت، دوادەرفەتە لەبەردەم حزبەکاندا".

ئەمڕۆ شەممە 10\12\2016، مستەفا چاوەڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: “وەک یەکێتی، چاوەڕوانین لەم هەفتەیەدا کۆوبونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتیی کوردستان بکەین، دواتر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “دەبێت دۆخی سیاسیی کوردستان چارەسەر بکرێت، ناکرێت دۆخەکە بەم شێوەیە درێژە بکێشێت، لەلایەک قەیرانی دارایی هەیە و لەلایەک شەڕی داعش، بۆیە ئەوەی کراوە بۆ کۆبوونەوە لەنێوان حزبەکان، دەبێت بەزووترین کات ڕێککەوتن بکرێت، چونکە ئەمە دوادەرفەتە لەبەردەمیان کە بتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن". گوتیشی: ”ئەگەر ئەم دەرفەتە لەدەست بدرێت و ڕێکنەکەون، دۆخێکی مەترسیدار ڕوودەدات”.

مستەفا چاوڕەش ئەوەی دووپات کردەوە: “یەکێتی بە شێوەیەکی جیاواز و بە تەنیا پێشوازی لە پارتی دیموکراتیی کوردستان دەکات”.














باسنیوز
Top