سەرکردەیەکی یەکێتی: ئەگەر گفتوگۆکانی ئەمجارە بێئەنجام بێت مەترسیدارە
ئەمڕۆ شەممە 10\12\2016، مستەفا چاوەڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: “وەک یەکێتی، چاوەڕوانین لەم هەفتەیەدا کۆوبونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتیی کوردستان بکەین، دواتر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “دەبێت دۆخی سیاسیی کوردستان چارەسەر بکرێت، ناکرێت دۆخەکە بەم شێوەیە درێژە بکێشێت، لەلایەک قەیرانی دارایی هەیە و لەلایەک شەڕی داعش، بۆیە ئەوەی کراوە بۆ کۆبوونەوە لەنێوان حزبەکان، دەبێت بەزووترین کات ڕێککەوتن بکرێت، چونکە ئەمە دوادەرفەتە لەبەردەمیان کە بتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن". گوتیشی: ”ئەگەر ئەم دەرفەتە لەدەست بدرێت و ڕێکنەکەون، دۆخێکی مەترسیدار ڕوودەدات”.
مستەفا چاوڕەش ئەوەی دووپات کردەوە: “یەکێتی بە شێوەیەکی جیاواز و بە تەنیا پێشوازی لە پارتی دیموکراتیی کوردستان دەکات”.
باسنیوز
