جێگری وەزیری ناوخۆی عێراق: پێویستیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە هەیە
ئەمڕۆ شەممە 10\12\2016، عەقیل خزعەلی، جێگری وەزیری ناوخۆی عێراق، لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆمەڵگەی (کانی قرژاڵە)ی ڕۆژئاوای شاری هەولێر، ئاماژەی بەوە کرد کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێزێکی کاریگەرە و لە شەڕەکانی لە دژی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، دەستکەوتی زۆری بەدەست هێناوە.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەوان دەیانەوێت لە ڕێی کوردستانەوە هاوکاریی لۆجستی بە نزیک مووسڵ بگەیەنن. گوتیشی: ”پێمانوایە لە دوای داعش دەبێت چەتری ئەمنی لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا دروست بکەین، بۆ ئەوەش پێویستیمان بە هەماهەنگی لەنێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، چونکە دەبێت دەسەڵاتەکان دیاریکراو بن“.
جێگری وەزیری ناوخۆی عێراق جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان دەرگاکانی بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ واڵا کردووە.
باسنيوز
