وه‌ڵامێك له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 ه‌وه بۆ سروه عبدالواحدی ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به حیساب كورده له كاتی چاوپێكه‌وتنێكی دا ده‌ڵێت : خێزانی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان خه‌ریكی كاری له‌شفرۆشین له بێ پاره‌یی دا ، ئێمه نازانین كه كه‌سانی وه‌ك ئه‌و ئافره‌ته ئه‌گه‌ر خۆیان خاوه‌نی ئه‌وكاره نه‌بن چۆن به‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ونه باسكردنی كه‌سایه‌تی خێزانی شه‌هیدان ؟ به پێویستی ده‌زانین هه‌رچی زووه سنورێك بۆ بێ ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌م جۆره كه‌سانه دابنرێت و په‌لكێشی دادگا بكرێن ، چونكه چیتر ئێمه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قبوڵ ناكه‌ین هه‌ر كه‌سێك به پێی حه‌ز و ئاره‌زوی خۆی و وه‌ك كرێگیراوێكی بێگانه و به هه‌مان شێواز و حه‌زی دوژمنانی گه‌لی كورد راست و چه‌وت بكه‌ونه سه‌ر پیرۆزیه‌كانی گه‌لی كورد و سوكایه‌تی پێ بكه‌ن به‌تایبه‌تی كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و .....هتد .
ئێمه له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 به‌ناوی هه‌موو كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مان و له‌شكری كوردستان داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داواكاری گشتی و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌م سوكایه‌تی یه بێده‌نگ نه‌بن و به رێگای یاسایی (سروه عبدالواحد ) رووبه‌رووی دادگا بكه‌ن و بگاته سزای خۆی ، چونكه پێش ئه‌م ئافره‌ته چه‌ندین كه‌سی تری دیاری نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوكایه‌تیان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه جارێك ده‌ڵێن پێشمه‌رگه میلیشیایه و جارێك ده‌ڵێن پێشمه‌رگه ترسنوكه و توانای شه‌ڕی نیه ، ئه‌مجاره‌ش بكه‌ونه باسكردنی كه‌سایه‌تی خێزانی شه‌هیدان .
به درێژایی زیاتر (1000)كم هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌نگه‌ره‌كان دایه و ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خۆیان كردووه‌تە قوربانی بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان ، كه‌چی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو قوربانیه‌دا ده‌م شڕێكی وه‌ك سروه عبدالواحد بێت و سوكایه‌تی به خێزانی ئه‌و پێشمه‌رگانه بكات كه خۆیان كردووه‌تە قوربانی تا كچ و ژنانی ئێمه له دڕندایه‌تی تیرۆرستان بپارێزن ، داخی ئێمه ئه‌وه‌یه كه‌سانی وه‌ك سروه ده‌پارێزرێن له‌م كاتانه‌دا ، بۆیه چیتر قبوڵی ئه‌وه ناكه‌ین ژیان و كه‌سایه‌تی خێزانی پێشمه‌رگه له‌ده‌می ئه‌م جۆره كه‌سه بێ رهوشتانهوه باس بكرێت.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌هێنه سه‌رخه‌ت ئێمه وه‌كو فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 و له‌شكری كوردستان ناچار ده‌بین رێگای یاسایی بگرینه به‌ر به‌یاسا سنورێك بۆ هه‌ر بێ ئهدهبیهك دابنێین .
payamner-
