بانگەوازێک لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانەوە

بانگەوازێک لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانەوە


خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بانگه‌وازێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایانگه‌یاند، بەرامبەر بەو بێرێزیەی کە پەڕلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆران بەرامبەر بە ئێمەی خانەوادەی شەهیدانی کردوە، دوا لە وەزارەتی شەهیدان و دادگاکان و داواکاری گشتی دەکەین هەرچی زووە دۆسیەی تایبەت بەم سوکایەتیە بکەنەوە و داوا لەدژی ئەو پەڕلەمانتارە بجولێنن.

هه‌ر له‌بانگه‌وازه‌كه‌ هاتووه‌، ئێمەی خانەوادەی شەهیدان ، سەرەرای بێ موچەیی و بونی قەیرانەکان ، توانیومانە سەربەرزانە بەردەوام بین لە پێگەیاندنی رۆڵەکانمان ، رێگا نادەین سەری بەرز و خوێنی شەهیدەکانمان بکرێن بە بابەتی پروپاگەندە و موزایەدە و رشتنی فرمێسکی تیمساحانەی هەندێ بەناو پەڕلەمانتار .

ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌یه‌:

بەرامبەر بەو بێرێزیەی کە پەڕلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆران بەرامبەر بە ئێمەی خانەوادەی شەهیدانی کردوە، داوا لەسەرجەم چین و توێژەکان دەکەین هەڵوێستی توند بەرامبەری وەربگرن ، تا چیتر هیچ کەسێک و لایەنێک نەتوانێ جورئەتی ئەوە بکات سوکایەتی بە خانەوادە و خوێنی شەهیدان بکات .

دوا لە وەزارەتی شەهیدان و دادگاکان و داواکاری گشتی دەکەین هەرچی زووە دۆسیەی تایبەت بەم سوکایەتیە بکەنەوە و داوا لەدژی ئەو پەڕلەمانتارە بجولێنن ، هەروەها داوا لە بزوتنەوەی گۆرانیش دەکەین هەڵوێستی فەرمی خۆی لەسەر قسەکانی ئەو پەڕلەمانتارەیان رابگەیەنن .

ئێمەی خانەوادەی شەهیدان ، سەرەرای بێ موچەیی و بونی قەیرانەکان ، توانیومانە سەربەرزانە بەردەوام بین لە پێگەیاندنی رۆڵەکانمان ، رێگا نادەین سەری بەرز و خوێنی شەهیدەکانمان بکرێن بە بابەتی پروپاگەندە و موزایەدە و رشتنی فرمێسکی تیمساحانەی هەندێ بەناو پەڕلەمانتار
payamner-
Top