لە گوڵاڵە ھاوڵاتیەک عەرەب خۆی کوشت
رائید "عەلی جەمال" گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی گوڵاڵە ھاوڵاتیەک عەرەب بە ناوی "احمد ھیلال خلف" لەدایکبووی ١٩٨٠ لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی ھەڵواسی و گیانی لەدەست دا. بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کرا.
وتیشی: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو نەخۆشی دەروونی بووە و خۆی خۆی خنکاندوە بۆیە سکاڵایان بەرامبەر ھیچ کەسێک تۆمار نەکردووە، دادوەر لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە و لەئێستادا پۆلیسی گوڵاڵە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر رووداوەکە دەست پێکردووە.
payamner-
